بەرازیل سەنتەری هاک: ئەو پسپۆڕانەی کە لە پایتەختی بەرازیل کۆبوونەتەوە ئەڵێن بەرازیل پایتەختی جیهانی هاککردنو دزی ناو نێتە.
نزیکەی 500 پسپۆڕ لەهەموو جیهانەوە بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی جیهانی ئەکەن لە دژی تاوانی ئەلیکترۆنی.
بەرازیل لانکەی 8 لە 10ی هاکەرانی دنیایە، بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی فیدراڵی نێو کۆنفرانسەکە.
جێگای سەرسوڕمانە کە لە بەرازیل هاککردن بۆ خۆی تاوان نییەو هاکەران خۆیان بە تاوانبار نازاننو ئەڵێن مەبەست زیرەکانە تەحەداکردنی ئاسایشی تۆڕەکانە نەک دزی!
ژمارەیەکی سەیری دیکە 96000 هێرشی هاککردنە کە پارساڵ ڕوویداوە کەوا سەرچاوەکەی لەبەرازیلەوە بووە، ئەم ژمارەیە دەکاتە 6 قاتی ژمارەی هەوڵەکانی هاککردن لە هەرووڵاتێکی دیکەی دنیاوە!
تۆ بڵێی زانیاری لەسەر تیپی تۆپیپێی ووڵاتەکانی دیکە کۆ نەکەنەوە؟
بی.بی.سی