aras  2004-09-13


وێبگەڕ گۆڕین:  بەهۆی كەم و كورتی وێبگەڕی ئینتەرنێت ئێكسپلۆرەری مایكرۆسۆفت لە بواری پاراستن و ئاسایشدا و، بەردەوام دووچار بوونی بەكارهێنەران بە ڤایرۆس و كرم و Trojan لەم وێبگەڕەدا، نووسینگەی ئەڵمانیانی فیدڕاڵ بۆ ئاسایش لە بواری ئای تی BSI دا هاوڵاتیانی هاندا بۆ بەكاربردنی وێبگەڕی تر وەك Mozilla وOpera. ئەم لێدوانە قسەكەری نووسینگەی ناوبراو لە ڕۆژنامەی بەرلین دا Berliner Zeitung بڵاویكردۆتەوە و، داوا دەكا بەرنامەی تریش بەكار ببرێ چونكە بەرنامەكانی تر پاراستنیان زیاترە و تووشی هەڵمەتی ڤایرۆس كەمتر دەبن.
سەلمێنراوە كە ئینتەرنێت ئێكسپلۆرەری مایكرۆسۆفت مۆڵگی دووچاربوونی هەموو كرم و ڤایرۆسێكی نوێیە، بەمەش هەمیشە بەكاربەران لە ئەگەری بوونی كرمی نوێ دڵە ڕاوكەیانە، بەرنامەی هاوچەشنینش زۆرن، كە لەپاڵ ئاسایشدا ئاسانكاریی تریش پێشكەش دەكەن.
ئێمەی كوردیش لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵاتیش پێویستیمان بە دامەزراوێكە، بایەخ بدات بە ڕێنومایی كردنی هاوڵاتیان و جیاكردنەوەی بەرنامەی خراپ و زەرەرمەند.
سەرچاوەی هەواڵ


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.