لینوکس+ ئای بی ئێمو stinger: لە میانەی پێکەوە کارکردنی نێوان لینوکسو گەورە کۆمپانیای ڕەقەکاڵا ئای.بی.ئێم دا بەنیازن لە 17ی ئەم مانگەدا داتابەیسێکی نوێ بخەنە بەردەست بەکارهێنەران(بە ناوی داتابەیسی جیهانی "stinger" دەرچوونی 8.2). وەک شۆڕشگێڕەکانی کۆدی ئازاد باسی لێوە ئەکەن "کۆمەکی تەواوی لینوکسی لە پشتەوەیە".
ئامانجەکە کەم کردنەوەی خەرجی بەڕێوەبردنی داتابەیسەکانە، کە لەگەڵ زۆربوونی داتاکاندا پێویست بە خەرجی زیاتر ئەکات بۆ بەڕێوەبردنی داتابەیسەکە. لەم کارەیاندا وەک
خۆیان ئەڵێن بە نیازن %65 ی خەرجی بەڕێوەبردنی داتابەیسەکە بە تایبەتمەندێتی "خۆبەڕێوەبەردن" کەوا دەکات زۆربەی ئیشو کارەکانی داتابەیسەکە خۆی بۆ خۆی ئەنجامی بداتو کارامەیییەکی ئەوتۆی پێویست نەبێت وەک ئەوانی پێشوو!
هەنگاوەکە سروشتییە گەر مۆرکێکی کێبڕکێ کردنی لەگەڵ گەورە کۆمپانیای داتابەیس
ئۆراکڵی پێوە ئاشکراو دیاربێت!