نۆكیا لەسەر مۆدێل مۆبایل دروست دەكات: لە پێشانگایەكی گشتیدا لە شانگهای، كۆمپانیای نۆكیا سێ جۆری نوێی مۆبایلی خستەڕوو، كە زنجیرەی 7260, 7270 و 7280 هەڵگرتووە. ئەوەی نوێیە لەم سێ مۆدێلەدا، شێوەی مۆبایلەكانە، كە لەسەر مۆدێلی تایبەت دروست كراون و گرنگییەكی تەواو دراوە بە جوانكاریی لە شێوەكانیاندا.
هاوشانی مۆدێل و جوانكاری ڕووكار، ئامێرەكان نوێترین تەكنیكی مۆبایلیان هەیە، هەر لە كامێرای VGA و وەرگرتن و ناردنی MMS ـەوە تا بوونی وێبگەڕی XHTML و كاركردنی جاڤا..
درێژەی هەواڵ لە نۆكیا/ئەڵمانیا
سەرچاوە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه له YouTube
ده‌توانن جاری ١٠ ڤیدیۆ کلیپ وهه‌ریه‌که‌یان به قه‌باره‌ی ١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه‌ن له YouTube به وێبگه‌ڕه‌کانتان ، پێشتر به بێ پرۆگرامی "یوتوب" ئه‌وکاره ناکرا.
|
| |
|