جافای مۆبایل: لە تایبەتمەندییەكانی ئامێری تەلەفۆنی مۆبایل كاركردنی زۆر لە پێكهێنەرەكانی بەرنامەكانییەتی بە زمانی بەرنامە داڕشتنی جاڤا. تەنانەت زۆر لە فرۆشیارانی مۆبایل سەرنجی كڕیارەكانیان بەوە ڕادەكێشن كە مۆبایلە نوێیەكانیان بە جاڤا كار دەكات و، دەتوانرێت چەندین یاری و بەرنامەی نوێی بخرێتە سەر..
لەم ڕووەوە كۆمپانیای
سەن Sun پەرەپێدەری جاڤا، ڕێككەوتنێكی كردووە لەگەڵ كۆمپانیای
ARM بەرهەمهێنی چارەسەری processor وورد، تاكوو پێكەوە چووستی و توانای كاركردن لەبارتر بكەن لەو جۆرە ئامێرانەدا (ئامێرە هەڵگرەكان). لە
لێدوانێكی Sun دا هاتووە كە ئەم ڕێككەوتنە درێژخایەنە مەبەستی گونجاندن و هێنانە كایەی بوارێكی تەواوی چارەسەركەری ARM Jazelle لەگەڵ بەرنامەكاندا كە سەن پەرەی پێدەدات.
شایەنی ناوبردنە كە گونجان و كاردنی
كاڵانەرمەكان و
كاڵاڕەقەكان كارێكی زۆر گرنگە، بەهۆیەوە ئامێرەكە چوستی كاركردن لەدەست دەدات.
درێژەی هەواڵ