بەرنامەی نوێ بۆ مۆبایل: زۆرینەی بەكارهێنەرانی ویندۆز ڕاژەی نوێ كردنەوە (service pack) و، پینە كردنی كەلێنەكانی سیستەمی ویندۆزیان بیستووە، كە لەڕێگەی ئینتەرنێت یاخود
پەپكە و سیدی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم نوێ كردنەوەیە بۆ بەرنامە كارگێڕییەكانی ناو مۆبایلیش هەیە، ئەوەتا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەلفۆنی مۆبایل، لە كێبڕكێدان بۆ هێنانە پێشی بەرنامەی گونجاوی نوێ كە هاوشانی پێشكەوتنی تەكنیكە نوێیەكان بكات.
لەم ڕووەوە كۆمپانیای سیمینس
siemens بۆ جۆرەكانی زنجیرە 65 (C65, CX65, M65, S65 و SL65) پەڕەیەكی تەرخان كردووە بۆ ئەنجامدانی ئەوكارە. لە كۆتایی مانگی ڕابردوو دا سیمینس
ئاگادارییەكی بڵاوكردوە سەبارەت بە بوونی كێشەیەك لە بەرنامەی جۆرەكانی زنجیرە 65 دا و، پێدەچێت ئەم هەڵمەتەی بۆ پینە كردنی ئەو كەلێنانە بێت كە دەبنه كێشە لەو جۆرانەدا.
هاوكات نەخشەی سیمینس بۆ نوێ كردنەوەی بەشێكی بەرنامەكانی ناو مۆبایلەكانی لە دواڕۆژدا، ئەوەیە كە ئۆتۆماتیكی كارەكە ئەنجام بدرێت.
نوێ كردنەوە لای سیمینس Siemens
سەرچاوەی هەواڵ