ئەنتەرنێتی دوو!!: زانایانی جێگای لەدایک بوونی ئەنتەرنێت
سێرن(ڕێکخراوی ئەوروپا بۆ توێژینەوەی ناوکی)و
پەیمانگای تەکنۆلۆجی کالیفۆرنیاو
ئەی ئێم دی،
سیسکۆ، مایکرۆسۆفت، وە
ئێس 2 ئای ئۆ توانیان سەرکەوتووانە ڕیکۆردێکی نوێی خێرایی ئەنتەرنێتی دوو بەڕێگای سەرزەوی تۆمار بکەن.
توێژینەوەکان نیشانیان دا کەوا 859 گیگابایت لە ماوەی کەمتر لە 17 خولەکدا بە ڕێژەی 6.63 گیگابیت لە چرکەیەکدا بگوازرێتەوە. ئەم خێرایییە سەرسەڕهێنەرە دەکاتە گواستنەوەی فیلمێکی دی ڤی دی تەواو لە ماوەی تەنها 4 چرکەدا!
تاقی کردنەوەکە لە نێوان سێرن لە سویسراو کالیفۆرنیای ئەوبەر ئەتڵەسی ئەنجامدرا کەوا دوورییەکەی نێوان دەکاتە نزیکەی 15،766 کیلۆمەتر!
سەرچاوە