Kurd و pc:  دووبارە دەگەڕێینەوە خاڵی سەرەتا. کە ئێمەی کورد گەلێکی سەیرین شتێکی نوێ نییە، بەڵام هەموو شتێک بە خوێ و خوێش بە فەردە.
لەوانەیە کورد.ئای.تی.گرووپ سایتێکی نموونەیی نەبێت، بەڵام هەردەم هەوڵ دراوە لەسەر بناغەیەکی ڕاست کاربکرێت و تا ڕادەیەک پەروەردەکەر بێت و لەگەڵ ئەمڕۆی جیهانی تۆڕ بگونجێت.
ئێمەی کورد کە خاوەن ستانداردێک نەبووین بەجۆرێک کە وای کردبوو مامڵەکردن لەگەڵ ئنتەرنێت زۆر سەخت بێت. ئەمەیان سەرئێشەی کورد.ئای.تی.گرووپ بوو و دەبێت.
پێویست ناکات بۆتۆی خۆشەویست ڕوون بکەمەوە 'یونیکۆد' چییە، ئەگەر دەمێکە سەردانی ئێرە دەکەیت، لە من باشتر شارەزایت. ستانداردی یونیکۆد موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو ڕێخراوەیەکی جیهانییە بەقەد 'نەتەوە یەکگرتووەکان' کە کۆدی بۆ زۆربەی پیتەکانی زمانی کوردی داناوە و سەرتاپای جیهان ئەگەر ئێستا کاری پێ نەکات، ناچارە لە داهاتووی نزیک کاری پێ بکات.
کەسمان داوامان لێ نەکردووە دان بە زمانی دایکم بنێن، بەڵکو خۆیان ئەم کارەیان کردووه، خێریان پێ کردووین. باشە چۆنە بەلاتەوە ئەگەر کوردێک بێت بڵێت من دان بەم ستانداردەی یونیکۆد نانیم؟ یان با بڵێین 'نەتەوە یەکگرتووەکان' وڵاتێکی سەربەخۆی بۆ کورد دەستنیشان کردووە بەڵام چەند کوردێک بێن بڵین "نا ئێمە ڕازی نین" ؟؟؟
دووبارە یونیکۆد موڵکی کەسێکی دیاریکراو نییه و لەبەر ئەوەی Kurditgroup بۆ یەکەم جار بەکاری هێناوە، لە نرخی هیچ سایتێک کەم ناکاتەوە بەکاری بهێنێت.
بەربەرەکانی شتێکی ڕەوایە بەڵام ڕکابەری کردن لەسەر حیسابی زمانی کوردی جێگای لەعنەتە.
ستانداردی کوردی هێشتا ساوایە و بە بارێکی ناسک تێپەڕدەبێت، ئێستا کاتی ئەوە نییە دوو سێ ستانداردمان هەبن.
ئێستا سەردانی سایتێکی کوردیم کرد، لەسەر لاپەڕەی یەکەم 3 دانە فۆنتی نوێیان بۆ داگرتن داناوە. فۆنتەکان، دەمان گەڕێننەوە سەرەتای ساڵانی 90، بەڵام کە سایتەکە دەربارەی pc ـە بەڕاستی جێگای سەرسوووڕمانە‌. ئەگەر ئێستا کەسێک لەم جیهانە هەیە خۆی بەشارەزا دادەنێت و خەریکە کێشەی خەڵک چارەدەکات و هێشتا نازانێت یونیکۆد چییە، دیارە پێویستی بە بەخۆداچوونەوە هەیە‌.
لە بەشێکی سایتەکەش چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەڕێوەبەر دانراوە، دەڵێت:
( پرسیار: بەڕای تۆ كێشەكان لە چی دان بۆچی نابین بە خاوەن فۆنت و كیبۆردی ستانداردی كوردی ؟
وەڵام: بە نیسبەت كێشەكە بەڕای من لەوەدایە ئەو برادەرانەی كە بەم كارە هەڵدەستن كەسێك یان لایەنێك هاوكاریان ناكات دیارە بەبێ یارمەتی و هاوكاری زەحمەتە و كارێكی ئاسان نیە. )
لایەنێک یان کەسێک هاوکاریمان ناکات؟ هاوکاری چی بکەن؟ ئەوە نییە یونیکۆد ستانداردی بۆ داناویت، بۆ بەکاری ناهێنیت؟
زەحمەتە و كارێكی ئاسان نیە؟ نەوەڵڵا، خوا نموونەتان زۆربکات، ئەگەر کورد خۆی بەکاری نەهێنێت باوەڕناکەم کارێکی ئاسان بێت.
لەوانەشە من هەڵە بم، داوای لێبووردن دەکەم.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.