ئیتر ترسی نابێت؟: بێ سیم کردنی سیستمی تۆڕکردنی کۆمپیوتەر هەموان وای ئەزانین کەوا ئاسانە بۆ بەکارهێنان بەڵام مەترسی دارە لە ڕووی ئاسایشەوە، بەکارهێنانی پەیوەنی "ئازاد" لە لایەن "نەوزاده"وە کارێکی زۆر سەخت نەبووە تا ئێستا. بەڵام لەگەڵ هەواڵی زیاترو زیاتر بڵاوبوونەوەی بێ سیم خۆ ئەبێت بیرێکیشیان لە ئاسایشەکەی کردبێتەوە. بەڵێ ڕاستە ئێستا ئەو سیستمە کۆنه گۆڕرا بە سیستمێکی نوێ .
ئەم سیستمە نوێیە پێی ئەوترێت ((
Wi-fi Protected Access (WPA) واتە بێ سیمی پارێزراو لە چوونەناو(مەبەست بەکارهێنانی ڕێگە پێنەدراوە) ئێستا تازەتریش کراوەتەوە بە سیستمی WPA2. کە گرنگترین ووردەکاری تێدا بە شیفرە کردنی زانیارییە بە شێوازێکی سەرکەوتوانە ترو هەروەها بڕێک لە کاری گەورە لە ڕووی کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنەر، کە ئایا ئەو بەکار هێنەرە ڕێگە پێدراوە یان نا(کە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش پشتیوانی لێ دەکاتو پێیان چاکە )! لەگەڵ هەموو ئەم هەوڵانەدا هێشتا باوەڕ وایە کەوا ئاسایشی تۆڕە بێ سیمەکان هەر بە لاوازی بمێنێتەوە بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی لە ئامێری کۆن کەوا هێشتا بەکار دەهێنرێن!