Internet Cafe: دە ساڵ لەمەوبەر لە شاری لەندەن بۆ یەکەم جار 'ئنتەرنێت کەفێ' دەرگای بۆ میوانان کردەوە بۆ گەڕان بەناو تۆڕو خواردنەوەی کووپێک 'کەپەچینۆ'. نرخی سعاتێکی ئنتەرنێت کردنی ئەوکات 3 پاوەن بوو بە خێراییەک کە 50 جار له ئێستا خاوتردەبوو.
زۆربەی جارەکانیش لەبەرنەبوونی گەڕۆکێکی وەک 'گووگڵ' یان 'ئەلتەڤیستا'، میوانان پرسیارییان لە کارمەندان دەکرد کاتێ بە دوای ئەدرەسێک دەگەڕان.
نازانم لە کوردستان چۆنە، لەوانەیە لە جیاتی قاوەو 'کەپەچینۆ'، چای و گوڵەبەڕۆژە باوبێت.