وەشانی نوێی Winamp: پاش ئەوەی لە لاپەڕەی K-otikـی فەرەنسی، تایبەت بە پارێزگاری كردن‌دا كەلێنێك ئاشكرا كرا لە بەرنامەی Winamp، كۆمپانیای بەرهەمهێن Nullsoft هەستا بە بنبڕ كردن و گرتنی ئەم كەلێنە، لە وەشانێكی نوێ‌دا Version 5.05 لە پەڕگەیەكی پینەكردندا كە لەگەڵ وەشانەكەدا دادەمەزرێت، كاری بنبڕكردنەكە ئەنجام دەدرێت.
شایەنی باسە كەلێنەكە لە گۆڕینی ڕووكاری بەرنامەكەدا بوو Winamp-Skins (.wsz)، كاتێك كە لە ڕێگەی ئینتەرنێت ئێكسپلۆرەرەوە ئەم كارە بەئەنجام دەگەیەنرا، لە توانادا بوو بەستەری بەكارهێنراو بۆ گەیاندن بە لاپەڕەی مەبەست بگۆڕدرێت بۆ بەستەرێك كە ئیمەیلی ڤایرۆس هەڵگر لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچ بكات.
سەرچاوەی هەواڵ
داگرتنی بەرنامەكە بە خۆڕایی
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|