شاخدرێژ تا 2006 بڵاوناکرێتەوە: گەورە کۆمپانیای نەرمەکاڵا مایکرۆسۆفت سوورە لەسەر ئەوەی نەوەی دوای ئێکس پی،
سیستمی longhorn (شاخدرێژ) تا 2006 بڵاو نەکاتەوە. شارەزایانی مایکرۆسۆت خۆیان ئەڵێن لەبەر هەندێ ڕێو شوێنی بازرگانی ئەبوایە کاتەکە بەو شێوەیە جۆر بکرایە. تا ئەوکاتەی نەوەی پاش ئێکس پی دەردەچێت نزیکەی 5 ساڵ بەسەر ئەم سیستمە شاکارەی مایکرۆسۆفتدا(ویندۆز ئێکس پی) تێپەڕ ئەبێت. (یا عەمر تا ئەوکاتە!)
لە لایەکی دیکەوە گەورە کۆمپانیای نەرمەکاڵا ئەپڵ (دروستکەری یەکەم کۆمپیوتەری بازرگانی،بە وەستایی
ستیف یۆب لەگەڵ وازنیاکی هاوکاری) بەتەمان وەچەی نوێی ئەپڵ ئۆ ئێس لە ناوەڕاستی ساڵی 2005 دا بخەنە بازاڕەوە کە بە
پڵنگ tiger ناسراوە.