Service Pack 2 (دووبارە): پێم باش بوو ئەم هەواڵە بۆ خۆمو بۆ ئێوەش گەرم بکەمەوە لەگەڵ نوێکارییەکاندا بەهۆی گرنگییەکەی!
(گورزەی دوو)سێرڤیس پاک 2 ی مایکرۆسۆفت بۆ ویندۆزی ماڵەوەش خرایە بەردەست(هەفتەیەک پێش ئێستا)،
ئەم ئەپدەیتە نوێیە کە ماوەیەکە باسی لێ ئەکرێتو پێشتر بۆ سیستمە بازرگانیو سێرڤەرەکان دەرچوو وا ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی وەک ئێمەش لە ماڵەوە چەکوشکارییەکیان بۆ ئامادە کردووین.
وەک بی.بی.سی ئەڵێت: ئەم بەستەیە زۆر گۆڕانکاری دیارو نادیار دەکات لە کۆمپیوتەرەکەتدا، لە دیارەکانیان:
دروستکردنی "سەنتەری ئاسایش"، کەوا یارمەتیمان دەدات ئاگامان لە ئاگرەدیوار، دژە-ڤایرۆس وە نوێکردنەوەکانی ئێکس پییەکانمان بێت.
بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە ئەگەر ئاگرە دیوار بەکار نەهێنیت چی مەترسییەکت لەبەردەمە، یاخود نوێ نەکردنەوەی دژە-ڤایرۆسەکەت، یان ئەپدەیتەکانی داهاتوو بۆ سیستمی ئێکس.پییەکەت.
ئەپدەیتە نوێکە ڕزگارت دەکات لە (پۆپ ئەپ، لاپەڕەی لە خۆوە کراوە) وە زۆر سەختتر دەبێت بۆ دابەزاندنی بەرنامۆچکەی سیخوڕی، وە ئاگادارت دەکاتەوە لە پاشکۆی مەیڵی ترسناکو هەروەها لەو بەرنامانەی بێ مۆڵەتی تۆ بیانەوێت خۆیان دابەزێننە سەر پی.سی.یەکەت.
ویندۆز مەسینجەر بە دیفۆڵت لەکارخراوە
پاراستن دژی(buffer overrun) بە زمانێکی زۆر سادە واتە پاراستن دژی کاری ناردنی بەرنامەیەک کە خۆی ئەخاتە جێگایەک کە جێگای نابێتەوەو بەمەش زیان بە کۆمپیوتەرەکەت دەگەیەنێت
لە پشت پەردەشەوە ئێس.پی 2 وا لە سیستمی ئێکس.پییەکەت دەکات بەتواناتر بێت بەرامبەر ڤایرۆس بۆ نموونە ڕێگرتن لەوەی بیەوێت پاشکۆی ئیمەیڵی خراپ خۆ بەخۆ دابەزێنێت.
ئەوتۆ ئەپدەیتەکەت(نوێکردنەوەی خۆبەخۆ) بخەکار تا بتوانیت ئەم ئەپدەیتە 80 مێگابایتییە حەیاتە دابەزێنیت (بۆئەوانەی "برۆدباند"یان هەیە نزیکەی کاژێرێک بۆ ئەوانەش خاوەنی "دایەڵ ئەپ"ن زیاتریش دەخایەنێت)،
بچۆ بۆ باوان، ئێرە.لەگەڵ زۆربەی گۆڤارەکانی تەکنۆلۆجیاشدا لەم دوو تا سێ هەفتەی داهاتوودا لەسەر سیدیش بەبەلاش دەستت دەکەوێت!
سەرچاوە
لێرەش فێربە چۆن ئەوتۆ ئەپدەیتی ئێکس.پییەکەت دایم لەسەر پێ بێت.