گورزەی دوو کونێکی زلی تێدایە!: هەروەک پاراستنی ئاسایش لە ژیانی ڕۆژانەدا کارێکی سەختە (موقتەدا سەدر!) بە هەمان شێوه پیشەگەرانی کۆمپیوتەریش تا دەگاتە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دنیاش کەم تا زۆر ئەتوانین بڵێین گیریان خواردوە بەدەستییەوە، وەک لە هەواڵەکانی پێشودا باسکراو زۆربەشتان(پێم وایە) داتان بەزاندووه، مایکرۆسۆفت خەرکی پینەو پەڕۆی ویندۆزەو پاش دەرکردنی گورزەی دوو (سێرڤیس پاک2) بۆ بەکار هێنەرانی ماڵەوە، وە پاشانیش وەک هاوکارم کاکە
هۆژە لە هەواڵێکدا باسی کردبوو 50 بەرنامەشی لیست کردبوو کە پێدەچێت گورزەی دوو گرفتی لەگەڵیاندا هەبێت.پاشان پینەیەکی بۆ دەرکرد.
سەرەڕای ئەم بەرزو نزمییانە ئێستا دەرکەوتووە ئەو سەنتەری ئاساییشەی کە پاش دابەزاندنی گورزەی دوو دروست دەبێت لای خۆی زانیاری درووستو ڕاستت پێ بدات هەندێ جار ناتوانی زانیاری ووردو دروست بدات بە بەکارهێنەرەکەی،
هەر لەبەر ئەوە نەک لە کونێکی سادە دەچێت بەڵکو لە کونی بورکان ئەچێت! (مەبەست لە ترسناکی ئەم کونەیە)
لە لایەکی دیکەوە مایکرۆسۆفت بە تەمایە گورزەی دوو بۆ ویندۆز پرۆ دابەزێنێتو بەتەمایە لە ڕێگای جیا جیاوە لەسەر سیدی بەلاش بگەیەنرێنە دەست بەکارهێنەرانی ویندۆز پرۆفێشناڵ!