لە ئاسمانیش ئینتەرنێت: کۆمپانیای
بۆینگBoeing (یەکێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی فڕین) لەگەڵ کۆمپانیای "ئای پاسiPass" کە لە کالیفۆرنیا جێگیرەو خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بۆ شوێنی ئیش دابین دەکات گرێبەستێکیان ئیمزاکرد تا گەشتیاران بە ئاسمانیشەوە لە ئەنتەرنێت نەبڕێن. لە هەنگاوی یەکەمدا بۆینگ لە لوفتهانزاکانی ئەڵمانیای دەبەستێت بەڵام ئەڵێن کەوا تا ئێستا حەوت هێڵی ئاسمانی ئامادەییان دەربڕیوە دەست بێنن بە فڕۆکەکانیاندا.
مەبەستەکە ڕوونو ئاشکرایە، ئەو کەسانەی لە هۆتێلو شەمەنەفەرو جێگاکانی دیکەدا لە ڕێی لاپتۆپەکانیانەوە سورن لەسەر ئەوەی لە نێت نەبڕێن سوورن لەسەر ئەوەی لە بەرزایی 30000 پێشدا بێت ئاگایان لە ئیمەیڵەکانیان بێت.
کارەکە لە ڕێی سەتەلایتەکانەوەو بە شێوەی بێ سیم(ڕێگای تری خۆ نییە؟) دەبێت لە ڕێی لاپتۆپەکانەوە دەبێت(بۆنا نزیکتریشە لە سەتەلایتەکان!)