سپیم لەبری سپام: ئەمجارەیان لە جیاتیspam سپام (شەخەڵە ئیمەیڵ) ئەوەی کە ئیمەیڵەکەت ئەکەیتەوە وا ئەزانی برادەرەکانت بیرت ئەکەن کەچی نامەی وای تیایە مەگەر بەس خۆیان تاقەتیان هەبێت بیکەنەوە، ئەمجارەیان لە جیاتی ئیمەیڵ تەکنیکێکی نوێیان داهێناوهspim (سپیم) ئەویش لە ڕێگای پەیامی دەمودەست (instant messaging) بەوەی سەرت لێ بشێوێنن لە کاتێکا لەگەڵ دۆستو کەسو کار خەریکی قسەی خۆشو دەمەتەقێیت..یان وەک لە یاهوو، ئۆف لاین بۆت بەجێ بهێڵن (دەک بەزیامان نەکرد)
لە ساڵی 2003 نزیکەی 400 ملیۆن لەم بابەتە لە ئینتەرنێت بڵاو بۆتەوە (کێ ژماردی! ) وا پێش بینی ئەکرێت لەم ساڵدا زیاد بکات بۆ 1.2 ملیار واتە 3 بەرابەر زیاد بکات.
سەر لێشوانەکه وا دەکات کە هەست بکەیت برادەرانت داوایان لێ کردویت سەردانی ئەو جێگایانە بکەیت کۆ بۆت نێردراوە، بەڵام لە ڕاستیدا پەیامەکان ئۆتۆماتیکی دروست کراون و زۆربەشیان بە هەمان ڕێگای سپام دروست کراون.
ئامۆژگاری:
پەیوەندی لە کەسێک کە نایناسی قەبووڵ مەکه
پاشکۆ لە کەسێک کە نایناسی یان کە هاوڕێکەت بە چاکی نەزانێت چییە وەر مەگرە
هەمیشە ئەنتی ڤایرۆسەکەت(anti-virus) با لە کاربێت بە پاڵپشتی ئاگرەدیوارەکەت(fiewall)
سەرچاوە