مەکتوبیش کردی بە هەزار: هەر لەبەردەوامی شەڕی قەبارەی ئیمەیڵدا، (هەر چەندە من بە دوعای عەرەب هەرگیز ناڵێم ئامین) بەڵام لە هەنگاوێکدا بۆ کێبڕکێ لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی ئیمەیڵی بەلاشدا، ماڵپەڕی مەکتوبیش قەبارەکەی خۆی وەک لاستیک کێش کرد تا هەموو بەشداربوویەک ببێت بە خاوەنی 1000 مێگابایت لە جێگا، وەک کورد ئەڵێت: شەڕێ بێ خێری منی تیا بێت! بۆیە جێگای خۆیەتی هۆتمەیڵ بیرێکی باشتر بکاتەوە لەو 250 مێگابایتەی کە وابڕیارە لەم ماوانەدا بیخاتە جێگای ئەو 2 مێگابایتەی کە بەشی هیچ کەسێکمان ناکاتو چیتر پەیامی وەک : (ئەو ناونیشانە دەفتەرەکەی پڕەو جێگای دەستی تۆی تیا نابێتەوە بۆیە پەیامەکە نەنێردرا) نەبینین! یاخود گیر بخۆیت، کە" ئایا کام پەیامی خۆشەویستەکەم بکوژێنمەوەو کامەیان هەڵگرم؟!" لەسەرت دەرچێت!
دەستخۆش مەکتووب
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
قەیرانی ئابووری بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.
باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.
لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.
YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.
|
| |
|