ئەمازۆن ئێستا لە چینە: لە گرێبەستێکی 75ملیۆن دۆلاردیدا کۆمپانیای ئەمەریکی بازاڕکردن لە نێت "
ئەمازۆن.کۆم"(کە لە سیاتڵ-ئەمەریکا جێگیرە) لە هەنگاوێکی شایانی باسدا، گەورە ماڵپەڕی چینی
جۆیۆ.کۆم ی کڕی. ئەمازۆن بەم هەنگاوەی پێگە بۆخۆی خۆش دەکات لە بازاڕی چیندا کە بەخێرایی لە گەشەکردندایه، پاش چەن مانگ گەڕان بەدوای شەریکێک یاخود خاڵێکی دەستپێکردن.
چالاکیە سەرەکییەکانی
جۆیۆ.کۆم بریتین لە فرۆشتنی کتێب، مۆسیقا،فلیم وه ئامرازی یاری لە ئینتەرنێت بە نرخی داشکاو.
توێژەرەوەکان ئەڵێن: ئەم هەنگاوەی ئەمازۆن.کۆم بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەمازۆن بۆ هێشتنەوەی ڕێژەی گەشەی داهاتەکەی.