زیاترم ئەوێت لە نێت: لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا که لەو بەر ئەتڵەسییەوه(ئەمەریکا) ئەنجام درابوو لەلایەن
نییڵسنەوە دەردەکەوێت کەوا بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە نیوە زیاتریان ئینتەرنێتی خێراتر بەکار دەهێنن لەبری ئەنتەرنێتی سەر هیڵی تەلەفۆن واتە دایەڵ ئەپ، کەوا دەگاتە 51%ی بەکارهێنەرانی نێت، بەرامبەر بە 38%ی مانگی تەمموزی پار.
ئەم ڕێژەیە بریتییە لە 63 ملیۆن بەکارهێنەری برۆدباند (3 ئەوەندەی عێراقی خۆمان )
بەرامبەر 61 ملیۆن بەکارهێنەری دایەڵ ئەپ (ئینتەرنێت لەڕێی هێڵی تەلەفۆنەوە) (3 ئەوەنەی تریش!!)
کاریگەرییەکان زۆرن بەڵام وەک ئەوترێت چاخی خێرایییەو تاقەتێکی ئەوێت تەماشای شاشە بکەیت یان توڵی بەردەوامییەکە تا پڕ بێتەوە، پێ دەچێت کاریگەرترین فاکتەر بێت. هەر لێکۆڵینەوەکەی ئەمەریکا نیشانی ئەدات، وەک چاوەڕوانم ئەکرد، گەنجان زیاتر لە بە تەمەنەکان خۆ لە قەرەی برۆدباند دەدەن.
بەوهیوایەی لێی بێ بەش نەبین..
سەرچاوە