کۆچ مەکەن: کۆمپانیای زەبەلاح؛ مایکرۆسۆفت، بۆ کێبڕکێ لەگەڵ لینوکس، وه لە ترسی کۆچ بەرەو سیستمی کارگێڕی کۆدی کراوە لەو ووڵاتانەی لە گەشەسەندان بە هۆی هەرزانییەکەیەوە دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی
ویندۆزی هەرزان بۆ دەستپێکەران low-cost Windows XP Starter Edition .
مەبەستی سەرەکی لەم هەنگاوە: ڕێگرتنە لە کۆچ بەرەو لینوکس لەو ووڵاتانەدا بە هۆی هەرزانییەوە بە فرۆشتنی ویندۆزێکی هەرزان.
پرۆژەکە بە پێشڕەوی 5 ووڵاتی ئاسیا بەڕێوە دەچێت، مالیزیا،تایلاندو ئەندونیسیا و 2 ووڵاتی تریش کەوا پاشتر ناوەکانیان ئاشکرا دەکرێت.
گرنگی زۆر دراوە بە لایەنی زمانی ناوچەیی ئەم سیستمە کە وا دەکات دەستپێکەران زووترو ئاسانتر فێر بن، سیدیییەکی لەگەڵە کەوا بە زمانی ناوچەیی نووسراوە.