وێنەی دەرەکی:  ڕۆژێکیان ئیمێلێکم بۆ هاوڕێیەکم نارد. لەناو ئیمێلەکەدا لینکێکم کردبوو‌ بۆ یەک دانە وێنەی بچووک بە قەبارەی 0px درێژی و پانی 0. دیارە ئەم جۆرە وێنانە بە چاو نابیندرێن. لینکەکەش بە کۆدی زۆر ئاسایی هـ.ت.م.ل. وێنەکەی‌ لەسەر سێرڤەرێکی دەرەکی دەخوێندەوە‌. لە ڕاستیدا وێنەکە وێنە نییە بەڵکو فایلێکی php ـەو بەم شێوەیە: img src="hit.php" و تا بزانیت کێ دەیکاتەوه hit.php?from=mr.X ی بۆ زیادکراوە؛
کەواتە IMG height=0 src="http://www.address.com/hit.php?from=mr.X" width=0 border=0 .
کاتێک mr.X ئیمێلەکەی دەکاتەوە، وێنەکە نیشان دەدرێت، لەم کاتەدا ئەو سێرڤەرەی وێنەکەی لەسەره،‌ ژمارەی ip و ناو و کات دەخاتە داتابێیسێکەوە. ئەوەی ڕاستی بێت تەنها کەسێک ئیمێل دەبینێت کە بە ناو و پاسوۆردێکی ڕاست کۆنتۆی ئیمێلەکەی کردبێتەوە بۆیە ئەم هاوڕێیەم ناتوانێت بڵێت من ئیمێلەکەتم بەدەست نەگەیشتووە، مەگەر ئیمێلەکەی هاک کرابێت و یەکێکی تر ئیمێلەکانی بخوێنێتەوە.
هاوڕێکەم وتی ببوورە ئێستا له ماڵ نیم لە‌ وڵاتێکی ترم، کەچی لە ژمارەی ip وێنەکە دەرکەوت کە لە ماڵی خۆیەتی.
جارێکی تر ئەو ئیمێلەی ناردبووم لە هۆلەندا خوێنداربووەو دوای سعاتێک له تورکیا، مەگەر ئەم زەلامە بە مووشەک هاتووچۆ بکات ئەگینا وەک مانگ دیارە مێیلەکەی هاک کراوە، دوای گۆڕینی وشه نهێنییەکەی، شتی وا ڕووی نەدا.‌
هەندێک جار شتی زۆر سادەو ساکار هەن کە دەیان کاری قۆڕی پێدەکرێت، کردنەوەی وێنەی ناو ئیمێلیش یەکێکە لەم کارانە. به گشتی کردنەوەی ئیمێلی html کارێکی باش نییه و پێویستە لە بەشی سازکاری ئیمێلەکان بووەستێنرێت. ئێستاش دوای ئەو هەموو ساڵە تازە بە تازە XP SP2 خۆی ئۆتۆماتیک وێنەی دەرەکی لە Outlook Express ناکاتەوە.
ئەمە هاککردن نییە چونکە خۆت ڕێگا بە کردنەوەی وێنە دەدەیت، هیوادارم بلۆکیان بکەیت.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.