دەرچوونی KDE 3.3 له تەواوبووندایە: دوابەدوای دوو وەشانی بێتا "college"و "classroom"، دەرچوونی Desktops KDE 3.3 بۆ یونیکس/لینوکس ئامادەکراوه بۆ بڵاوکردنەوە.
پەرەپێدەرانی له هەوڵی ئەوەدان به زووترین کات تاقیکردنەوەکانی RC2 به ئەنجام بگەیەنن و کەلێن و نوخسانییەکان بنەبڕ بکەن. وا چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستی ئەم مانگە KDE 3.3 به ئاشکرا ڕابگەیەنرێت، تاکوو پێش کۆنفرانسی
KDE Community World Summit 2004 که له 21ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات، کاری تەواو بووبێت.
شایەنی باسه پەرەپێدەرانی KDE
نەخشە و کاتەکانی کارکردنیان دابەش کردووە و توانای خۆیان خستۆتە گەڕ، تاکوو له کاتی خۆیدا پرۆژەکە به ئاستێک بگەیەنن شیاوی بڵاوکردنەوه بێت. هەروەها گۆشەیەکی تایبەتیان ڕەخساندووە
Konstruct بۆ یارمەتیدان و کارئاسانی لە دامەزراندنی KDE دا.
بۆ داگرتنی سەردانی
سێرڤەری تایبەتی KDE بکه.
سەرچاوەی هەواڵ
بۆ بەشداری کردن لە تیمی پەرەپێدەران
هەواڵی زیاتر لەسەر KDE