سانسۆری نێت: لە پاش یانزەی سێپتەمبەر بەرچاوانە ئینتەرنێتیش وەک زۆربەی لایەنەکانی دیکەی ژیان کاریگەری پێوە دیاره.
چەندە چاودێری دەکرێیتو زانیاریت لێ دەشارێتەوە پابەندە بەو جێگایەی لێی دەژیت، گەر لە کوردستانی زۆر دڵگیر مەبە زۆر حاڵت لە سعودیەو تونس باشترە.
لە سعودیە ئاسایییە گەر هۆکەی ئەوەبێت دژی بنەماکانی ئاینی ئیسلام بێتو لە تونسیش دژی سیاسەت بێت.
شایانی گوتنە خراپترین بار لە چین دەبینرێت بەوەی کە بۆت نییە بە دووی بابەتێکی جێی مشتو مڕ بگەڕێیت،وە لە هەفتەی پێش 5ی ئابی ئێستادا زیاد لە 700 سایتی پۆرنۆگرافی داخراونو نزیکەی 224 کەسیش دەسگیر کراون. نیشاندانی جیاوازی بیروڕای سیاسی جێگای بەدوادا چوونی زۆر توندە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وەک بی.بی.سی ئەڵێت، تا ڕادەی 15 ساڵ حوکم.
گرنگتر له هەموو ئەمانە ئەم دیاردەیە زلهێزه لیبراڵەکانی دونیاشی گرتۆتەوە لە پاش 11ی9 ی شوم. ئێف.بی.ئای بەرنامەی سیخوڕی کردنی داناوە تا لە ڕێیەوە بتوانێت ئاگاداری ناوەڕۆکی ئیمەیڵو هاتوو ڕۆشتووەکان بێت. فەرەنساش یاسایەکی تێپەڕاند کەوا دابینکاری خزمەتی نێت(ISP)ەکان بەرپرسیار دەکات لە ناوەڕۆکە نایاسایەکان!!
ئاگاتان لە خۆتان بێت! پێش هەمووتان خۆم!