XP SP2:  وەک لە هەواڵی پێشوودا هاتووە، SP2 بۆ ویندۆزی xp لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە Windowsupdate دا ئامادەدەبێت. ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێشەرە ئەو هەموو دەهۆڵ و زوڕنایەیە کە بۆ ئەم نوێکردنەوەیە کوتراوە. دیارە زۆربەی گۆڕانکارییەکان لە بەشی بەرگری کراون و هەندێک هەڵەی کۆنیش ڕاست کراونەتەوە.
با سەیرێکییان بکەین :
∙ ئێستا Firewall ئۆتۆماتیک خراوەتە کار، لەوانەیە شتێکی باش بێت بۆ بەکارهێنەرە ئاساییەکان بەڵام کێشەی دەبێت بۆ کۆمپانیاکان کاتێک بەکارهێنەر دەچێتە ناو تۆڕ. ئەم دیوارە ئاگرینە، لە کاتێکی زووی پرۆسەی بووت boot کردندا وەگڕ دەخرێت، پێش هاتنەکایەوەی پەیوەندی لەگەڵ network و لەکاتی داخستنی کۆمپیوتەر دوای داخستنی پرۆسەکانی-تۆڕ دادەخرێت.
∙ بلۆککردنی popup خراوەتە گڕ.
∙ ڕاژەی Messenger کوژاوەتە، ئەگەر پێویست بوو دەبێت خۆی بیخەیتە کار.
∙ لە کۆنترۆل-پانێل، بەشی Security Center زیادکراوە، بۆ زیاتر کۆنترۆل کردنی خۆبەرگری.
∙ زیادکردنی NX واتا no-execution واتا ئەو پرۆسێسۆرانەی پشتیوانی NX دەکەن هەندێک شوێنی مێمۆری وەک شوێنێکی (لەکارخستن) نیشان دەکەن، بۆیە کاتێک ڤایرۆسێک بڕێک کۆد دەنێرێتە ئەم شوێنە، هەر وەک خۆی دەمێنێتەوەو ناکەوێتە کار. شایانی باسە هێشتا تەنها AMD K8 و Itanium پشتیوانی NX دەکەن.
∙ هەندێک شوێنی لاوازی DCOM دەستکاری کراون.
∙ بەڕێوەبردنی پۆرتەکان: ئەو کەسانەی مافی Administrator ـیان هەیە دەتوانن پۆرت بۆ پرۆگرامەکان ئازادبکەن یان دایان بخەن، بۆ وێنە کاتێک تۆ وەک admin ڕێگا دەدەیت بە پرۆگرامی Kazaa و دەیخەیتە سەر لیستی پرۆگرامە-داوێن-خاوێنەکان White List ئەوا ئەم پۆرتانە بۆ بەکارهێنەرەکانی تریش کراوە دەبن.
∙ کەمکردنەوەی مافەکانی RPC.
∙ Outlook Express وێنەو کۆد و پاشکۆی زیانبەخش بلۆک دەکات.
∙ Windows Update خۆی خۆی دەخاتە گڕ و نوێکردنەوەکان دادەمەزرێنێت، هەرچەندە نوێکردەنەوەکان دەکرێت لاببردرێن بەڵام چۆن دەزانیت کام نوێکردنەوە کام بەشی تێکداوە؟
دوا وشە: ویندۆزی ناسراو بە ئاسانی بەکارهێنان بەرە بەرە وای لێدێت بەکارهێنەر زۆربەی زۆری کارەکان بکات. لەهەمان کاتدا کارەکان وا ئاڵۆزدەکات کە بەکارهێنەرێکی ئاسایی زۆربەی نوێکردنەوەکانی لا ڕوون نەبن و لاوانەیە کێشەشی بۆ درووست بکەن. بۆیە لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش، ئایا جیاوازی ویندۆز و لینوکس چی دەبێت؟


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ