W32.Mydoom.M@mm: ئەم کرمە پلەی مەترسناکی 5/4 ی لەلایەن \'سیمانتیک\'ـەوە بۆ دانراوە.
- بە هۆی ئیمێل بڵاودەبێتەوە.
- مێل-سێرڤەرێکی خۆجەیی تێدایە بۆ ناردنی ئیمێل لەڕێگای پۆرت 1034.
- یەکێک لەو کارە قۆڕانەی دەیکات بریتییە لە تۆمارکردنی ئەو دوگمانەی لەسەر کیبۆردەکەت دایان دەگریت، بەم شێوەیە دەکرێت پاسوۆرد و زۆر شتی ترت لێ بدزرێت.
- تکایە بە هیچ شێوەیەک فایلێک بەم پاشگرانەی خوارەوە لەکەس وەرمەگرە:
bat، .cmd، .com، .exe، .pif، .scr، .zip
- پۆرتی 1034/tcp دەبێت داخرابێت.
- بەزووترین کات لیستی دژە-ڤایرۆسەکەت نوێ بکەوە.