hiwa  2004-07-28


ڤایرۆسی MyDoom.o:  پسپۆڕانی ئاسایش ڕادەگەیەنن ئەو ڤایرۆسەی کاری نەرێنی کردە سەر گوگڵ‌و ئامێرەکانی تری گەڕان خەریکە بەتەواوی ڕێی لێ دەگیرێت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن بەکارهێنەرانی تۆڕ دەبێت ئامادە بن بۆ جۆرێکی نوێی ئەو کرمەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەردەکەوێت.
ڤایرۆسی mydoom.o ڕۆژی دووشەممە زۆر بەخێرایی بڵاو بوەوە، بووە هۆی درووستکردنی چەند دابڕانێک لە گووگڵ‌دا، دابڕانەکەش‌ بەشێوەیەک بوو که ئەگەر بەدوا زانیارییەک بگە‌ڕایتایە ئەوا یان پەیامی(ئە‌و پەڕەی داوات کردوە نەدۆزرایەوە یان هەڵەی سێرڤەر ڕوویدا) نیشان دەدرا، یاخود خاوکردنەوەی هاتووچۆی ئەنتەرنێت. ئەم ڤایرۆسە بە شێوازێ (ماری ژێر کا) تەکنیکێکی نوێ بەکاردەهێنێت بۆ‌ گەڕان بەناو ئامێرەکانی گەڕاندا بەدوا ئەدرەسی دیکەی ئیمەیڵ.
گەشەسەندنی ڤایرۆسەکه،‌ MyDoom.o، لە ڕێگای پاشکۆی ئیمەیڵ (ئەتتاچمێنت)ەوە دەبێت. ئەمجارەیان لە پاشکۆکەدا پەیامەکە خۆی وانیشان دەدات لە لایەن دابینکەری تۆڕی بەکارهێنەرەکە یاخود تیمی هاوکاری کۆمپانیاکەیەوە بێت‌و پێی بڵێت کەوا کۆمپیوتەرەکەتان بۆ کاری هاککردن بەکار هاتووە بۆ ناردنی سپام(شەخەڵە ئیمەیڵ).
ڤایرۆسەکە بەیانی زووی دووشەممە بەخێرای بڵاو بووەوە. دەوروبەری دوای نیوەڕۆی سێ شەممه کۆمپانیای پاڵاوتنی ئیمەیڵ MessageLabs ڕایگەیاند کەوا نزیکەی 600،000 وێنە(کۆپی) ڤایرۆسەکەیان ناوبڕ کردوه.
شایانی باسە وەچەی پێشووتری مایدووم سەدەها هەزار کۆمپوتەری گرفتار کرد پێش ماوەیەک لەم ساڵەدا.
ئەم جۆرە ڤایرۆسە نەک تەنها کۆمپیوتەرەکان دەپشکنێت بەڵکو بۆ دۆزینەوەی ئیمەیڵی زیاتر، ئامێرە گەڕانە زەبەلاحەکانیش بەکاردەهێنێت.
گووگڵ‌، هەروەها لایکۆس، ئاڵتاڤیستا وه یاهووش بە‌شێوەیەک بۆمباران کراوبوون کەهیچیتر نەیانتوانیبوو خۆیان ڕابگرن. پسپۆڕێک له کۆمپانیای‌ ماککافی ی دژەڤایرۆس ووتی \"ئەم جۆره ڤایرۆسە تەکنیکێکی نوێی هێنایە کایەوە لە پەرشکردنەوەی ڤایرۆسدا، ئەمجارەیان بە بەکار هێنانی ئامێری گە‌ڕان: \"لەو کاتەدا دەیان هەزار ئامێر هەبوون کەوا دەیان هەزار داواکاری دەدا بە گووگڵ، ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی گووگڵ بێت بەچۆک دا\".
کرمەکان کاردەکەنە سەر ویندۆز بەڵام کارناکەنە سەر لینوکس یان ماکینتۆش.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.