ڕێزو پێزانین و بانگەواز: سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی دوای ڕووخانی سێرڤەری کورد.ئایتی.گرووپ دەستی یارمەتییان درێژکرد. سوپاس بۆ نیگەرانییەکان، جێگای شانازییە.
چەند ڕوونکردنەوەیەک:
- ئایا لاپەڕەکانی kurditgroup لەسەر سێرڤەرێکی دەرەکی جێگیربکرێن یان نا؟
:: دوای دەستکارییه نوێیەکان، باوەڕناکەم پێویست بە نیگەرانی بکات. دەستکارییەکان: گۆڕینی ڕاوتەر و سێرڤەرو سیستمی بەڕێوەبردن و توندوتیژکردنی خۆپاراستن و خێرایی هێڵی ئنتەرنێت.
- شێوەی بە ئەندامبوون لەم گرووپە!
:: منیش دڵنیام لەوەی هەبوونی kurditgroup لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پێویستە. بۆیە پێویستە کاری بەڕێوەبردنی تەنها لەسەر شانی بەردەقانی نەبێت. و هەر لەبەرئەوە دەبێت شێوەی بە ئەندامبوون بگۆڕدرێت. باشە خۆ هیچ بەئەندامبوونێک بێ یاسا نابێت و ئەم گرووپە نابێت ڕواڵەتی خۆی بدۆڕێنێت.
لێرەوە داوای یارمەتی دەکەم لەهەر کەسێک توانای یارمەتی دانی هەبێت و ئەم مەرجانەی تێدابن:
- شارەزاییەکی فراوانی لە html هەبێت.
- شارەزایی پرۆگرامێکی دەستکاریکردنی وێنە.
- ئاگاداری جیهانی زانیاری تەکنەلۆجیا بێت.
- زمانی ئنگلیزی یان هەر زمانێکی ئەوروپی تر بزانێت.
دووبارە سوپاس و ڕێز، هیوادارین سێ ساڵی تریش لێرەبین.