رۆبۆت:  زۆر شوێنی ئنتەرنێت هەن کە پێویستییان بە وشەی تێپەڕبوون هەیە تاکوو بتوانیت سەیری ناوەڕۆک بکەیت، ئەمەش بە ئابوونەیەکی ساڵانە یان ماناگە دەبەخشرێت. بۆ نموونە سایتی بەناوبانگ Winnetmag کە زۆربەی بابەتەکانی تەنها بۆ ئەندامانە. ئەم جۆرە سایتانە لەهەمان کاتدا هەوڵ دەدەن بابەتەکانیان لەلایەن گەڕۆکێکی وەک \'گووگڵ\' ناسراوبن و بدۆزرێنەوە. کەواتە (بێ وشەی نهێنی) ڕێگا بە رۆبۆتی گووگڵ دەدەن بابەتەکان‌ بخوێنێتەوەو بیانخاتە داتابێیسەوە. کــــــەواتــــــــــــــە، کونێک هەیە و دەتوانیت بەهۆیەوە بچیتە ژوورەوە.
بۆ ئەم کارە پێویستە خۆت وەک گووگڵ بناسێنیت. پرۆگرامی Tweak Manager ئەم کارە دەکات، لە شوێنی browser agent، دەکرێت بنووسیت: Googlebot/2.1 (+http://www.googlebot.com/bot.html)، یاخود خۆت دەستکاری رێگیستری بکە . دوای هەڵکردنەوەی کۆمپیوتەر، سایتەکان وادەزانن تۆ رۆبۆتێکی گووگڵیت و ڕێگات دەدەن بابەتەکانیان بخوێنیتەوە. نموونەی تریش سایتی: Nature .
ئاگاداربە، دوای ئەم کارە، هۆتمێڵ ناکرێتەوە، تا ناسنامەی براوسەرەکەت ڕاست نەکەیتەوە.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.