پیرۆزە: هاوڕێیان،
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی رەسمی زمانی کوردی لە گووگڵ کەوتە ناو لیستەی زمانەکان. لە بەشی سازکارییەکان وەک هەر زمانێکی تر دەتوانیت زمانی کوردی هەڵبژێریت.
دەربارەی وەرگێڕان: هەندێک وشه بە دوو شێوه یان بە هەڵە وەرگێڕدراون، کێشەیەک نییه، چارەی دەکەین، گرنگ ئەوە بوو خێرا تەواوببێت و بێینە ناو زمانەکانی تر.
هەندێک پیت دەرناکەون: گووگڵ، فۆنتی Arial ی یونیکۆدی 4 بەکاردێنێت، بە زووترین کات دەیخەینە بەشی داگرتن.
سەرکەوتن: سەرکەوتنێکی تریش بۆ یونیکۆد. ئەوانەی بە فۆنتی تر دەنووسن، پێویستە جارێکی تریش بە خۆیان دا بچنەوە. هەر سایتێک به یونیکۆد نەنووسێت دیاره تەنها بیر لە خۆی دەکاتەوەو داهاتووی نووسینی کوردی بەلاوه گرنگ نییه.
زۆر خۆشحاڵبووم - باوەشێک خۆشەویستی.