بۆ بێ-ورەکان: بابەتی گووگڵ بە کوردی ماوەیەکی زۆری خایەند، لەوانەشه ئەگەر بەسەر پێیی بیری لێ بکەیتەوه، شتێکی بێسوودبێت. گووگڵ لەچەند ساڵی ڕابردوودا شوێنێکی گەورەی داگیرکردووه لە ژیانی ناو تۆڕی زۆربەی خەڵکی جیهان و بەڕای من هەبوونی بەقەد هەبوونی خودی ویندۆز گرنگە.
بەڵام پێش بڕیاردان با چەند شتێک بڵێین:
مێژووی کورد - شتێک هەبوو بە ناوی Google Kurdish کە لەلایەن گووگڵ-ـەوە تەرخان کرابوو بۆ زمانێک، کوردی. چەند وشەیەکی تێدا وەرگێڕدرابوون، هەندیکیان بە سۆرانی و هەندێکیان بە کرمانجی و بە پیتی سۆرانی و بە پیتی لاتینی و هەندێک جنێو و قسەی قۆڕ و هەندێک وشەی عەرەبی و فارسی.
ڕاست بۆ چەپ، پیتی ئاڵۆز، کەمی کات و دەرامەت و بەرپرسیاری و زۆر هۆی تر باڵیان کێشابووه سەر ئەم وەرگێڕانە.
بۆیە، باش یان خراپ، پێویستبوو خۆمان یەک لا بکەین و کەسێک یان لایەنێک بەرپرسیاری بنوێنێت. ئەوەبوو
Kurdish Google Project دامەزرا بە سەرپەرشتی بەڕێز Farid Ruhani و خەڵکانی زۆری تریش کە بە نەناسراوی کاریان دەکرد.
گووگڵ یان ڕێکخراوێکی تر، تاقەتی نییه لەگەڵ سەد کەس و حیزب و دامەزراوی تر قسەبکات، بۆیان ئاسانترە ئەگەر کەسێکی بەرپرسیاری شارەزا کارەکان ببات بەڕێوه. هەمان کێشە لە بە کوردیکردنی ویندۆزدا بەدی دەکرێت. ئەگەر بەیەک دەنگ قسەبکەین دڵنیام دەکرێت.
هەمان کێشە لە لاوازی و نەشارەزایی حکوومەتی هەرێم بەرامبەر بە ڕێکخراوی Unicode بەدی دەکرێت، زۆر لە زووەوە هەرێمی کوردستان دەیتوانی ببێتە ئەندام لەم ڕێکخراوەیە و زۆر ئاڵۆزی شی بکاتەوە، بەڵام دڵنیام حکوومەتی هەرێم نازانێت مەبەستم چییه؛ دەستی ماندوو لەسەر سکی تێره.
بۆیە، کاتێک گووگڵ لەگەڵ Kurditgroup قسەدەکات، دڵنیایه پرسیارەکانی وەڵام دەدرێنەوە، دڵنیایە خەڵکانێک هەن کاری تێدا دەکەن، دڵنیایە دەستی یارمەتی درێژدەکەین.
بێ-ورەکان، ئەوانەی ناتوانن چاوەڕی بن دەتوانن لێره بیبینن:
Google KU.
هەر کەسێکیش حەز بە بوونی زمانەکەم ناکات هەردوو چاوانی کوێربن.