The Incredibles: \"دوای تێپەڕبوونی چەرخێکی زێڕینی قارەمانەکان، قارەمانان جلەکانیان فڕێدەدەن بۆ ژیانێکی ئارامتر. بەڵام Mr. Incredible هێشتا هەستی ئەوەی ماوە جارێکی تریش هێرش بباتە سەر تاوان.\"
بەم شێوەیە کۆمپانیای
PiXAR لەژێر چارۆگی
Disney شاکارێکی تریش پێشکەش دەکات. ئەم پڕۆژەیە لە مانگی چواری 2002 دەستی پێکردووەو مانگی 11 ی ئەم ساڵ لە سینەماکان چاوەڕی دەکرێت. بڕی 92 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژە تەرخان کراوه.
شایانی باسە PiXAR تا ئێستا دەیان شاکاری پێشکەش کردوو، دواترینیان
finding NEMO بوو.