كۆچی داویی كردنی Bob Bemer: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، داهێنەر \'بۆب بێیمەر\' لە تەمەنی 84 ساڵی دا، كۆچی دوایی كرد. له ساڵانی شەست و حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو له IBM ڕۆڵێكی گرنگی هەبووه له داهێنانی
ASCII.
كۆچی دوایی كردوو یەكێكه لەوانەی كاریگەرییان لەسەر خۆڕەوشتی ڕۆژانەی كۆمپیوتەربەكارهێنانمان هەیه و به باوكی زۆر كرداری گرنگ دادەنرێت، بۆ نموونه، دوگمەی escape كه پرۆسەی پرۆگرام دەوەستێنێت یان دوگمەی backslash.
لەهەمان كاتدا بناغه لێدەری زمانی COBOL و ستانداردی 8bit ـه.
لەساڵی 1971 بۆ یەكەم جار كێشەی ساڵی 2000 ی دەستنیشان كردووه، Y2K.
خۆزگه مرۆڤی وا تەمەنیان 200 ساڵ دەبوو.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ASCII سەیری فەرهەنگی Kurd IT Group بكه:
ASCII.
سەرچاوه:
Reuters.com