easyMusic:  سایتی easymusic.com كه بەشێكه له easyGroup بە نیازە بەرهەمی هونەرمەندە نەناسراوەکان به خۆڕایی بڵاوبکاتەوه. دیاره بەم شێوەیە گۆرانی‌و گۆرانیبێژی نەناسراو لەوانەیە بناسرێن. کارێکه، پێش دەستپێکردنیشی، بە سەرکەوتوو دادەنرێت.
لە ڕابردوو هەنگاوی وا لەلایەن زۆر هونەرمەند نراوه، بۆ پێشکەشکردنی موزیک به خۆڕا لەسەر سایتەکانیان و جێگای ئەوپەڕی ڕێزەو تەنها به کۆنسێرت‌و ئاهەنگ پارەوپوول پەیدادەکەن.
باوەڕناکەم ئەم شێوه بیرکردەوەیەی easyMusic شتێکی نوێ بێت و زیاتر ئاوێنەیەکی ڕاستییەکانە. نرخی یەک دانه \'سی.دی\' موزیک لەوانەیە لە 20 ئێورۆ زیاتربێت لە هەمان کاتدا کە هیچ گۆرانییەک نییە بە قاچاخ دانەگیرێت. گفتوگۆی گۆڕینەوە‌و داگرتنی موزیک باوەڕناکەم بەم زووانە کۆتایی پێ بێت و بەردەوامە.
ناکرێت نرخی \'سی.دی\' تەنها 3 ئێورۆ بێت؟
زۆرباش دەکرێت بەڵام گۆرانیبێزیش دەبێت سواری لیمۆزین بێت و بۆ هەر ڤیدیۆ-کلیپێک چەند ڕووتێک بەکرێ بگرێت و چاکێت‌و پانتۆڵەکەی لە ئەنقەرە بەڕادان بدات‌و بەچەند کیلۆ \'گێل\'ـێک قژی سواق بدات‌و هتد...
هەموو ئەم شتانه پێویستن‌و ئاسایین، بەڵام منی گوێگر حەقم چییه تۆی گۆرانیبێژ لەکام هوتێل دەخەویت یان کام \'شامپانیا\' دەخۆیتەوە؟ ئەم شتانه لەسەر من حیساب مەکە.
چاره: سایتێکی بچووک، تەنها یەک وێنەی گۆرانیبێژی تێدایەو هەموو گۆرانییەکانی بەخۆڕایی دادەگیرێن. ئەگەر حەزمان کرد ئاگادارمان بکەوە با \'تیکت\'ـی ئاهەنگ‌و کۆنسێرتەکانت بکڕین، ئەوانەی ئنتەرنێتیشیان نییه \'سی.دی\' ـیەکانتی بە 2 ئێورۆ بۆ ڕەوانه بکه.
مردن مردنە پەل کووتانی بۆ چییه؟


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ