NOKIA virus: بەپێی هەواڵێکی Kaspersky، ڤایرۆسێکی نوێ بڵاودەبێتەوە کە زیانبەخشە بۆ تەلەفۆنی مۆبایل¹. ڤایرۆسەکە بۆ سیستمی کارگێڕێ Symbian نووسراوه، که لە لایەن \'نۆکیا\'وه بەکاردەهێنرێت بۆ بەڕێوەبردنی تەلەفۆنەکانیان. ڤایرۆسی Cabir، بەدوا هەر ئامێرێکی Bluetooth دەگەڕێت بۆ خۆبڵاوکردنەوە. دیاره تا ئێستا هیچ تەلەفۆنێک تووشی نەبووه بەڵام کردنەوەی هەر فایلێک پێویستی بە ئاگاداری هەیە. ئەگەر وابڕوات، دیارە زۆری نەماوه بڵێین تەلەفزیۆنو بەفرگرەکەم ڤایرۆس لێی داون.
¹ مۆبایل: لە کوردەواری تەلەفۆنی دەست و گیرفان و بارک و هەڵگیراویش بەکاردێت. بەڕای من گوناحه وشەی مۆبایل وەربگێڕدرێت.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
قەیرانی ئابووری بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.
باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.
لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.
YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.
|
| |
|