Yahoo 100mb: له ئەمڕۆوه قەبارەی ئیمێلی
mail.yahoo بۆ 100 مێگابایت زیاددەكرێت. له هەمان كاتدا ئەوانەی ئابوونەی ساڵانه دەدەن قەبارەی سندووقی ئیمێلەكانیان تا 2 گیگابایت بەرزدەكرێتەوه و ئابوونەكەیان به بڕی 10 دۆلار كەم دەبێتەوە تا 19,99 دۆلار له ساڵێكدا.
ئەم كاردانەوەیەی \'یاهوو\' بەرامبەر به \'گی-مێل\'ی \'گووگل\'، زۆر زیرەكانەیەو لە هەمان كاتدا \'هۆتمێل\' دەخاته مەترسی. دیاره بڕی 100 مێگابایت بۆ زۆربەمان سەروزیادەو پێویست ناكات بیر له \'گی-مێل\' بكەینەوه. ئێستاش چاوەڕێ دەبین بزانین كاردانەوەی بەڕێز \'هۆتمێل\' چی دەبێت! دڵنیام زیادی دەكەن.