پرۆژەی SelfHTML نوێ دەكرێتەوە: پاش كۆكردنەوەی پارە لە لایەن خێرخواكانەوە، كه پرۆژەی SelfHTML ساڵی پار داوای كردبوو، 21.000 ئیورۆیان بۆ كۆبۆوه، ئەوانیش هەستان بە تۆماركردنی پرۆژەكە وەك
ڕێكخراوێك و كڕینی 3 سێرڤەری تایبەت بەخۆیان بەو پارەیە.
ئێستا لەم ئەدرێسەدا جێگیر بوون
www.selfhtml.org ، شایەنی باسه، ئەم پرۆژەیە خزمەتێكی زۆری كردووه لە ڕێی فێركردنی HTML و سەرچاوەیەكی فراوانە بۆ پەرەپێدەرانی لاپەڕەكانی وێب.
هەروەهاSelfHTML بەزمانەكانی:
فەڕەنسی و
ئەڵمانی و
یابانی و
ئیسپانی و
ئینگلیزی ئامادەكراوه.
سەرچاوەی هەواڵ