پینه كردنی Direct-X: مایكرۆسۆفت ڕۆژێكی تری بۆ پینه كردنی بەرهەمەكانی تەرخان كرد. پینەی ئەمجارە بۆ كەلێنێكی نێو Direct-X ـه كه لە جۆره یارییەكانی DirectPlay دەردەكەوێت و، دەبێته هۆی وەستانی كۆمپیوتەرەكه.
گورزە پینەكه ناوی MS04-016 ( KB 839643 ) هەڵگرتووه و له لاپەڕەكانی مایكرۆسۆفت دا بۆ داگرتن ئامادەكراوه، كاتێك دەرك بەم كەلێنە كراوه كه زیاتر لە یەك كەس Multiplayer-Modi یارییەكەی بەكارهێناوه.
مایكرۆسۆفت پێی باشه كە ئەم كەلێنه لە سیستەمەكەدا بگیرێت و، هەموو بەكارهێنەرێكی ویندۆز دایبمەزرێنێت، بە تایبەت هەموو ئەوانەی كە وەشانی DirectX 7.0a و سەرووتر لە سیستەمەكەیاندا هەیه.
سەرچاوەی هەواڵ
لاپەڕەی Direct-x لە مایكرۆسۆفت
Direct-x چییه و بایەخی لە سیستەمی ویندۆز دا چییه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
قەیرانی ئابووری بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.
باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.
لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.
YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.
|
| |
|