دۆمەینی عێراق: میری عێراق داوا لە
ICANN دەکات دۆمەینی IQ بخرێتەکار. بەمەش وڵات دەیەوێت بسەڵمێنێت که ئامادەیە بۆ دەستپپێکردن له بواری زانیاری تەکنەلۆجیا.
سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبردن و ڕاگەیاندنی عێراقی بەڕێز سیامەند عوسمان لەنامەکەیدا بۆ ICANN دەڵێت: دۆمەینی IQ هێمایەکی گرنگە بۆ هیوا و ئاشتی هەموو گەلانی عێراق. هەروەها لە ڕوونکردنەوەکەی حاکمی عێراق بەڕێز \'پۆول برێیمەر\' بۆ هەمان ڕێکخراوەدا هاتووه که ئەگەرهاتوو داواکارییەکە قەبوول کرا، ئەوا دۆمەینەکە لەناو عێراق بەڕێوەدەبرێت.
لێکۆڵینەوە لەم داواکارییە لەوانەیە چەند مانگێک بخایانێت، لەبەر باری نائاسیی وڵاتی عێراق.
شایانی باسه لە وتارەکەی
USA Today دا دەخوێنینەوە که تەنها 12% ی دانیشتوانی وڵات کۆمپیوتەریان هەیە و تەنها 6% ی به ئنتەرنێتەوە بەستراوەتەوە.