Kurdish News Agency: ئێستا دۆمەین و ناو بۆ KNA ئامادەیه له ژێر ناوی dengubas.com . دیاره ئێستا چاوەڕێی دەستنیشان كردنی ڕۆژێكین، زۆربەمان بتوانین ئامادەبین، بۆ كۆبوونەوەیەكی گشتی. لەبەشی پرسیارو وەڵام پێشتر باس لەسەر ئەوه بوو، ئایا كارێكی وا سەردەگرێت؟ پسپۆرمان هەیه یان نا؟ داوا له سایتی تر بكەین بۆ یارمەتی؟
ئێمه ناڵێین، كارێكی ئاسانه و به دوو ڕۆژ دەبینه خاوەن دەزگایەك، ئەم كەلێنه پڕبكاتەوه، ئەوەندە نەبێت، ئەگەر كاری بۆ نەكرێت باوەڕناكەم هیچ ڕووبدات. ڕاسته كارەكه مەزنەو و لەوانەیه زۆربەمان له خۆمان ڕانەبینین كارێكی وا بكەین و تەنها بیركردنەوەش لێی لەوانەیه سەخت بێت.
دڵنیا به تا دوا هەنگاو پشتەوان دەبین و باشترین تاقیكردنەوەیه بۆ خۆسەڵماندن:
كۆبوونەوەكەش بریتی دەبێت له:
- دەستنیشانكردنی دەستەی بەڕێوەبەردن.
- بیروڕا گۆڕینەوه.
وشەی \'ناكرێ\' و نابێت\'\' له فەرهەنگی میوان و ئەندامانی ئەم گرووپەدا نییه. ئەگەر نەشبوو هەوڵ دەدەین سوود له هەڵەكان وەربگرین، چونكه ئەمڕۆ نا سبەی هەر دەبێت بكرێت.