كێ خاوەنی دەبڵ-كلیكه؟: داهێنانی ژماره 6,727,830 لەلایەن ئۆفیسی داهێنانو ناوی-بازرگانی وڵاتەیەكگرتووەكان \"US Patents and Trademark Office\" به مایكرۆسۆفت دەبەخشرێت. به پێی ئەم یاسایه مایكرۆسۆفت خاوەنی رەسمی كرداری \"دەبڵ-كلیك\"ـه، ئەو دووجار كلیك كردنه خێرایەی له ڕۆژێكدا سەدجار بەكاریدێنیت. هەر كۆمپانیایەك ئەم كرداره له سیستمەكەی بەكاربهێنێت، دەبێت پێشتر داوای مۆڵەت له مایكرۆسۆفت بكات.
نازانم سنووری كۆپی-رایت له كوێوه دەوەستێت، بەڵام بەڕاستی بێتامیان كردووه، مەگەر ئەوەی ئۆتۆمبیل درووست دەكات داوای مۆڵەتی بەكارهێنانی چەرخ له سۆمەرییەكان وەردەگرێت!!! ئەی درووستكردنی نان و بیره؟
با هەر له ئێستاوه ئێمەی كوردیش كۆپی-رایت وەرگرین بۆ: بنێشتی كوردی، تەڵه مشك، خوانه، تەشی و فڕفڕۆك و ناوبرێشك، دەرپێی سەرخەرمان و فەرەجی و ......