DVD-D: كۆمپانیای سویسری
FDD جۆرێكی نوێی DVD بڵاودەكاتەوه، به ناوی DVD-D، كه دوا پیتەكەی كورتكراوەی Disposable ـه، یاخود \"دەكرێت فڕێ بدریت دوای بەكارهێنان\". ئەم جۆره د.ڤ.دێیه له هەموو بارێكەوه ئاساییه، ئەوە نەبێت كه به چینێك كانزا ڕووكەشكراوه و له ماوەی 8 تا 28 سەعات له كردنەوەی، پرۆسەی ئاوێته بوونی دەست پێ دەكاتو وادەكات د.ڤ.دێیەكه نەخوێنرێتەوه.
خاوەنی كۆمپانیا باوەڕی بەسەركەوتنی ئەم بەرهەمه هەیه لەبەر نزمی نرخی درووستكردنی ئەم جۆره دیسكه، هەرچەنده له ڕابردوو ئەم جۆره كاره سەركەوتوو نەبووه.
بەڕای ئێمه، لەوانەیه كارێكی خراپ نەبێت، بەتایبەتی بۆ دوكانەكانی بەكرێ گرتنی د.ڤ.د، بەجۆرێك دوای وەرگرتنی نەیگەڕێنیتەوه و بەم شێوەیه پێویست به ناونووسین و ئەدرەس و شتی وا ناكات.