لەودیوی ئنتەرنێت، وەره بمخنکێنه:  کوڕێکی بریتانی 14 ساڵه لەڕێگای چاتی ئنتەرنێتەوه MSN، توانیویەتی کەسێک پەیدابکات که بیکوژێت. ئەم کوڕە جۆرەها چیڕۆک و درۆو دەلەسەی بەکارهێناوه تا کەسەکەی تر ڕازی بکات بیخنکێنێت.
کوڕەکەی تر کە تەمەنی 16 ساڵه وای زانیوه ئەمە ژنێکه ئەم کارەی پێ ڕادەسپێرێت تا کوڕێکی تر بکوژێت و له بەرامبەر سێکس و پارە وەردەگرێت.
هەردوو گەنجەکە له شوێنێکی چۆڵی Altrincham دەگەنه یەک. کوڕه 16 ساڵەکه نازانێت ئەو کوڕەی بەرامبەری هەر هەمان ئەو کەسەیە کە ئەم کارەی پێ ڕاسپاردووه، هێشتا لای وایه ژنەکە دوایی سێکسی لەگەڵ دەکات.
بەڵام دیاربوو کارەکە سەری نەگرت‌و نەیتوانی بیخنکێنێت.
هەینی ڕابردوو، هەردووکیان له دادگا وەستان.
کوڕه 14 ساڵییەکه بۆ ماوەی 3 ساڵ لەژێر چاودێری دەبێت و بۆی نییه به تەنیا بچێته ناو ئنتەرنێت. کوڕەکەی تریان بۆ ماوەی 2 ساڵ چاودێری و چارەی پزیشکی بۆ دابین دەکرێت.
هەر باشبوو من کوڕه 16 ساڵەکە نەبووم.
سەرچاوه: Shenzhen Daily


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  وه‌رگێڕی خێرا
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا ئه‌م ئامێره‌ی که‌ده‌یبینن دروستکراوه‌ که‌ ته‌نها ده‌یهێنیته‌ سه‌ر پارچه‌ نوسراوێک وه‌ری ده‌گێڕێته‌ سه‌ر چه‌ند زمانێکی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی وه‌ له‌و کاته‌ ده‌شی خوێنێته‌وه‌

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ