كاسێته كۆنەكان: بۆ ئەوانەی گۆرانی و دەنگیان لەسەر كاسێت هەیه و دەیانەوێت وەریگێڕن بۆ دیجیتال وەك mp3 یان wav، دەتوانن ئەم درایڤه بكڕن، كه نرخەكەی نزیكەی 149 دۆلاره. ئەم كاسێت-درایڤه PlusDeck2 به ئاسانی قایم دەكرێته كۆمپیوتەرو به كارتی دەنگ دەبەسترێتەوه، هەموو پرۆگرامێكی پێویستیشی لەگەڵ دایه.
لە هەمان كاتدا بۆ كۆپی كردنی كاسێتیش بەكاردێت. كۆپی كرن له كاسێت بۆ هارددیسك لەكاتی ڕاستی ڕوودەدات، واتا گۆێارنیێكی 5 دەقیقەیی پێویستی به 5 دەقیقه هەیه بۆ كۆپی كردن.
ئەوەی ڕاستی بێت شتێكی باشه بەڵام لەهەمان كاتدا پاره فڕێدانه. خۆشت دەتوانیت هەر ستریۆیەكی ئاسایی له كارتی دەنگ ببەستیتەوەو هەمان كار بكات. ئەگەر كڕیت، ئێمەش ئاگاداربكەوه بزانین چۆن كاردەكات:
http://plusdeck.com/english/