مــاڵــئـــاوا: دوای47 هەزارو 187 جار داگرتن وەشانی یەكی WINDOWS KURDISH SUPPORT ماڵئاوایی دەكات و یەكێك له دیاردەكانی دووساڵی ڕابردوو لەگەڵ خۆی دەكوژێنێتەوه، ئەویش؛ h و shift h. له وەشانی دوو بزوێنی كوردی \"ه\" تەنها بەیەك دوگمه دەنووسرێت.
- وەشانی 2.0
گۆڕانكاری بەتایبەتی له شوێنی پیتەكاندا كراوه:
لەگەڵ shift:
تابكرێت شوێنی پیتەكان وەك خۆیانن و جێگای هەموو پیته عەرەبی و فارسییەكانیش كراونەتەوه تا پێویست نەكات له كاتی نووسینی وشەیەكی عەرەبی/فارسی كیبۆردێكی تر هەڵبژێریت.
شوێنی بزوێنی \"ه\" چۆته \"e\" و \"ێ\" له شوێنی پیتی كاپیتەلی \"Y\" دایه.
- Online Keyboard
ئەو كیبۆردەی لێره لەناو سایت پێی دەنووسین بەهەمان شێوه گونجێنراوەو 99% وەك كیبۆردی offline كاردەكات، زۆربەی كێشە و هێز و توانای چەند مانگه له یەكخستنی ئەم دوو كیبۆردەدا خۆی دەبینێتەوه.
- بەشی ڕاهێنان
ئێوەمان خۆش، ڕێگا خۆشكەرێكه بۆ سایتی
http://www.all4kurds.net له بەردەوامبوون لەسەر پەرەدان به ڕاهێنان كه جێگای دەستخۆشییه و بارێكی قورس لەسەر شانی ئێمه لادەدات.
- بەشی پرسیارو وەڵام
. دوو سەكۆی بۆ زیادكراوه: لینوكس و زمانی كوردی.
. كێشەی گەڕان چارەكراوه.
. دانانی فایل: ئەندامەكان دەتوانن ڕاستەوخۆ فایل بخەنه سەر سێرڤەر به بڕی 10 مێگابایت بۆ هەر ئەندامێك و ئەگەر پێویست بوو دەتوانین بیكەینه 100 مێگابایت بۆ هەریەكێك.
. ناردنی پەیامی تایبەتی PM و گۆڕینەوەی له نێوان ئەندامان، بەمەش كێشەی \"ئیمێلێكم بۆ بنێره\" چارەدەبێت.
خۆت تاقی بكەوه، گۆڕانكارییەكان زۆرن، بۆیه ئەگەر له شوێنێك هەڵەیەك هەبێت تكایه ئاگادرمان بكەوه.
منیش دەچم كەمێك پرخەپرخ دەكەم.