پشتیوانی ویندۆز بۆ كوردی: لەماوەیەكی زۆر كورتدا گورزەی پشتیوانی ویندۆز بۆ زمانی كوردی ئامادەدەبێت. لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو ساڵ وەشانی 1.0 ماڵئاوایی دەكات. وەشانێك كه توانی هیوایەك بداته نووسینی كوردی له ناو تۆڕ و ببێته بناغەیەك بۆ دەیان سایتی كوردی.
سوپاس بۆ هەموو ئەندامانی Kurd IT Group بۆ تەرخانكردنی كار و كات، بەتایبەتی كاك ئەردەوان كه هەردەم هێزو توانای بەخشیوه بەم سایته بچووكه، جێگای ئەوپەڕی ڕێز وخۆشەویستییه.
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی له كۆبوونەوەكان ئامادەبوون، دڵنیام هەر كارێكی جوان كرابێت له ڕێگای پێشنیارو ڕێنیشاندانەكانی ئێوەیه.
وەشانی 2.0 پێشكەشه به گیانی پاكی مامۆستا هێمن.
لەگەڵ باوەشێك خۆشەویستی.