Kurdish News Agency:  KNA - بەیانییه له خەو هەڵدەستیت، وەكوو زۆربەی خەڵكی جیهان و بەتایبەتی تۆی كورد، پەرۆشی بیستنی هەواڵەكانیت. هەواڵی كوردستان و گۆڕانكارییەكانی عێراق و دامەزراندنی حكوومەتی كاتی و فەرامۆشكردنی ڕۆلی كورد بۆ جاری هەزارەم و مێژوو دووبارەیه. ئایا كورد به كەمتر له پۆستی سەرۆك-وەزیران رازی دەبێت؟ ئایا، كام وەزارەت و باری كەركووك و له سێدارەدانی عەلی كیمیاوی له هەڵەبجەو سەدان پرسیاری تر.
تۆی كورد پەنا بۆ كوێ دەبەیت؟ دەچیته شبكة اخبار العراق للجميع و ڕازی دەبیت بەو ژەهره مارەی بڵاوی دەكەنەوه؟ یانیش دەچیته سایتی ڕۆژنامه كوردییەكان؟ pdf و جارێكی تریش pdf و پدف پیدیئێف و تا دونیا ماوه بۆته میراتی كورد. دەی چۆن سایتێكی دینامیك به پدف درووست دەكرێت؟ تا وتارەكان دەكەیته پدف هەواڵەكه كەڵكی بڵاوكردنەوەی نامێنێت.
جگه لەمه، ڕۆژنامەی چی؟ وتاری چی؟ ڕەخنەو كۆمێنتاری چی؟ ... بەیانییه و دەتەوێ به زووترین كات بزانیت \' سەوزه ئیبراهیمی \' كام داوی بۆ كورد داناوەتەوه و پرسیاردەكەیت، بۆ عەرەبێكیان ناردووه یاری به چارەنووسی كوردبكات؟ كوا سایته كوردییەكەی له ڕۆژێكدا سەدجار نوێدەكرێتەوه و هەموو هەواڵەكان دەپارزنێت؟
ئەی بەرەوپێشوەچوون له بواری IT مانای چییه، ئەگەر نەتوانین به هەموومان سایتێك دابمەزرێنین، پشتیوانی داتابێیس و سكریپت-زمان و شتی تر بكات؟ زانست و زانیاری كەڵكی چییه ئەگەر له خزمەتی بوارەكانی تری ژیان نەبێت؟
پێشنیاردەكەم، گرووپێك دابمەزرێنین، Kurdish News Agency، و دەستەیەكی بەڕێوەبەری تەكنیكی و ژۆرنالیستی بۆ هەڵبژێردرێت و بووجەو ئابوونەو پەیامنێرانی بۆ دەستنیشان بكرێت..
ئەگەر نەتوانین كارێكی وابكەین، دیاره هەبوونی زانیاری تەكنەلۆجیا شتێكی قۆڕەو تەنها بۆ ئیمێل ناردن و پالتالك و م.س.ن و داگرتنی فیلمی ڕووت و گوێگرتنه له چەند گۆرانییەكی كوردی بێتام : مەمكت سێوه به دارەوه.
ئێمه لێره ئامادەین و دڵنیام هاوڕێیانمان له ZKurdیش ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك و ئیتر ئێوەو پێشنیارەكانتان.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome" 
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه‌ هاته‌ مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له‌ ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.


  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.