سێرڤەری مایكرۆسۆفت و CVShome هاك دەكرێن: بەپێی لێدوانێكی Zone-h لاپەڕەی سەرەتای یەكێك لە وێب سێرڤەرەكانی مایكرۆسۆفت، له لایەن دەستەیەكی پرتوغالی ناسراو به \"Outlaw Group\" دەكەوێته به شاڵاوێكی هاك و دەستكاری دەكرێت. ئەم كارەش له ڕێی كەلێنێكی بەڕێوەبردنی سێرڤەرەكەوه بەئەنجام گەیەنراوە، به ڕێنوێنییەكی SQL-Injection توانیویانه دەقێكی تایبەتی خۆیان بخەنه ناو بانكی داتاكانەوە، لە بری لاپەڕەی سەرەتا www.microsoft.com/mspress/uk دەقێكی تر \"Owned OutLaw Group by Pharoeste e Wolfblack\" پێشوازی لە سەردانكەران دەكات.
ئەمه یەكەم جار نییە، كه سێرڤەرێكی مایكرۆسۆفت بكەوێته داوی هاكەر و دەستێوەردان، بەڵام ئەمجاره سێرڤەرێكی بەناو ئاسایش و پارێزراو بەركەوتووه، كه پێ دەچێ ناوەخنی بانكی داتاكانی لەمەودوا پارێزراو نەبن، چونكه به تەكنیكێكی بڵاو كاری هاك كردنەكە كراوه.
هاوكات CVSHome.org هاك دەكرێت و لاپەڕەكەیان www.cvshome.org بۆ ماوەیەك دادەخرێت، به هۆی كەلێنێك له كۆدی CVS-Code خۆیدا ، كه پێشتر پینه كرابوو، ئەندامێكی CVS دەبێژێت؛ گوایه ئیمەیلێ خراوەتە سەر ئەو كەلێنه له كۆدەكهدا هەبووه.
لێدوانێك له بارەی هاك كردنەكەی CVShome
سەرچاوەی هەواڵ
درێژەی هەواڵ له zone-h
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|