زانیاری تەواوی دروستكەری ڤایرۆزسی Sasser.: قوتابی 18 ساڵ زانیاری تەواوی دا بە شورتەی ئەڵمانی پاش دەسگیر كردنی دەربارەی ڤایرۆسی Sasser, كە بۆی هۆی گەیاندنی زیان بە هەزارەها PC لە جیهان حەفتەی ڕابردوو.
شورتەی ئەڵمانی (Polizei), توانی ڕۆژی هەینی ئەم هەرزەكارە دەسگیر بكات لە باشووری گوندی \"Waffensen\".
دوای پشكنین لە ماڵەكە توانیان لە ناو PC-كەی كۆدی ڤایرۆسی ناوبراو بدۆزنەوە، هەروەها مەكتەبی ناوەندی شوڕتەی هانۆڤەر \"Hanover\" ڕای گەیاند كە ئەم قوتابیە زانیاری تەواوی پێشكەش كردوون دوای لێكوڵینەوە لەگەڵی كە درووسكەری ڤایرۆسەكە بووە.
بە پێی هەواڵ كەمترین سزای ئەم كارە 5 ساڵ زیدانیه بە تومەتی تێكدانی PC.
ئەم قوتابیە ئێستا ئازاد كراوە بۆ كاتێكی دیاری كراو تا سزای تەواوی لەسەر جێبەجێ ئەكرێت.
وە هەروەها دەزگا ڕاگەیەنەرەكانی ئەڵمانیا ڕای گەیاند، كە مەكتەبی موخابەڕارتی ئەمریكی لەگەڵ مەكتەبی یەكێتی ئەمریكا بەژدار بووین لە لێكۆڵینەوە لەگەڵ قوتابیەكە.
زیانەكانی...
زیانی گەیاند بە نەخۆشخانە گشتیەكانی \"Hong Kong\".
نزیكەی 3 بەشی مەكتەبەكانی بەرید لە تایوان.
بۆ هۆی ڕاوەستانی 20 هاتوو چۆی تایبەت بە كۆمپانیای فرۆكەوانی بەڕیتانیا بۆ ماوەی 20 خوولەك.
باشە دەبێت زیانی گەیاندبێت بە كوردستان؟