Red Hat Desktop: لەگەڵ زیادبوونی داخوازی بوونی جێگرێك بۆ پلاتفۆرمی ویندۆز، بڵاوكردنەوەی كڵاوه-سووره بۆ كۆمپیوتەری ئاسایی، جگه له سێرڤەر، هەنگاوێكی پەسندكراوه. ئەم وەشانه دەتوانێت به نرخێكی كەم شوێنی ویندۆز بگرێتەوه له كۆمپانیای بچووك و مامناوەندی. به هەموو ڕاژەو یارمەتی و بەڕێوەبردن، نرخە‌كەی لەوانەیه بگاته مانگی 5 دۆلار بۆ هەر كۆمپیوتەرێك. كەچی بۆ ویندۆز تەنها كڕینی یەك دانه سیستمی كارگێڕی مانگانەكەی له 30 دۆلار تێپەردەدات، ئەمه جگه له بەرێوەبردن و ڕاژەی تر و كڕینی ئۆفیس و دەیان پرۆگرامی تر.
هەروەها ئەم سیستمه به سەدان پرۆگرامی خۆڕایی تێدا جێگیركراوه كه ئامادەن بۆ بەكارهێنان.
ئەم وەڵامدانەوەیەی كڕینەوەی SuSE Linuxلەلایەن Novell ـەوه، شایانی تاقیكردنەوەیه، ئەگەر خاوەنی كۆمپانیاكان ڕێگا ئازادبكەن.
Red Hat Desktop 3
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه له YouTube
ده‌توانن جاری ١٠ ڤیدیۆ کلیپ وهه‌ریه‌که‌یان به قه‌باره‌ی ١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه‌ن له YouTube به وێبگه‌ڕه‌کانتان ، پێشتر به بێ پرۆگرامی "یوتوب" ئه‌وکاره ناکرا.
|
| |
|