كۆدی KDE بە پاكی دەمێنێتەوه: لەم ڕۆژانەدا پرۆگرام داڕێژێكی ڕووسی، هەستاوه بە زیادكردنی
لێدوانێك له كۆدی كراوەی KDE ـدا، ئەم كارەی بە نیازی تاقیكردنەوەی ئاستی كۆدە كراوەكە ئەنجامداوه، هەروەها بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كه چەند ئاسانه كارێكی بەم شێوەیە لە كۆدێكی كراوەی وەك KDE ـدا. لێدوانەكەیشی برێتی بوو لە ڕوونكردنەوەی چالاكییەكەی و چاوەڕوانی هەست پێ كردنی لە لایەن بەشداربووانی پەرەپێدەری كۆدەكراوەكه. ئەوەبوو پاش دوو كاتژێر لێدوانەكەی بینرا و سڕدرایەوه.
كاركردن و پەرەپێدانی كۆدی كراوە لەڕێی بەرنامەی بەراووردكاری دەرچووەكان
Concurrent Versions System (CVS) ئەنجام دەدرێت، كە هەمیشه پێت ڕادەگەیەنێت گۆڕانكاریی و تازەگەرییەكان لە كویادان و كێ زیادی كردووه.